8 بڕیار و ڕاسپاردەی نوێ لەلایەن یهكێتى تۆپی پێی كوردستانەوە
یهكێتى تۆپی پێی كوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەى ئاسایى خۆیدا، چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکى نوێى دەرکرد.
بەپێى بڕیار و ڕاسپاردەکان، لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانی یاریگای یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لیژنەیەکیش بۆ بە دواداچوونی اعترازی یانەی کۆیە و یانەی ئاڵتون کۆپری، پێکدەهێندرێت.
بەپێى بڕیارى یەکیەتیەکە، هەر یاریزانێک ناوی لە لیستی کشوفاتی پلە نایاب و پلە یەک، لەم وەرزە ھەبێت، مافی نابێت لە خولی پلە دوو یاری بکات، جگە لەو یاریزانانەی لە وەرزی گواستنەوەی زستانە دەستبەرداریان وەرگرتووە.
دەقى بریارەکانى یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:
١- دانانی لیژنەیەک بۆ خەملاندنی زیانی یاریگەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاری نێوان سەید سادق و ئاڵتون کۆپری.
٢- سزادانی ڕووداو جەمال، ڕاهێنەری یانەی کۆیە بە بڕی ( 300،000 ) سێ سەد هەزار دینار، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور هێرشکردنە سەر ناوبژیوان.
٣- سزادانی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بۆ هەریەکەیان بڕی ( 250،000 ) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار، بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە خولی بەهێزکردنی ناوبژیوانان.
٤- بانگهێشتکردنی، ڕەمزی ساڵح، ڕاھێنەری یانەی سەیدسادق لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێ.
٥- بانگهێشتکردنی هەردوو سەرپەرشتیاری یانەی کۆیە و یانەی ئاڵتون کۆپری، سەبارەت بە پەڵپ ( اعتراچ ) ی یانەکەیان بەرامبەر بە یەکتر.
٦- دانانی لێژنەیەک بۆ بە دواداچوونی هەردوو پەڵپ ( اعتراچ ) ی یانەی کۆیە و یانەی ئاڵتون کۆپری، بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی سزادانی کەسانی نایاسایی لە یاریەکە .
٧- هەر یاریزانێک ناوی لە لیستی ( کشوفات ) ی پلە ( نایاب ) و پلە ( یەک ) لەم وەرزە هەبێ، مافی نابێت لە خولی پلە ( دوو ) یاری بکات، جگە لەو یاریزانانەی لە وەرزی گواستنەوەی زستانە دەستبەرداریان وەرگرتووە .
٨- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەبێ جیاوازی لەخولە جیاجیاکان، پشتیوانی تەواوی یانەکانی کوردستان دەکات، بۆیە لە کاتی نزیکبوونی یاریەکان ڕەچاوی بەریەککەوتنی یاریەکان دەکات لەگەڵ خولەکانیتر.
|