نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

13/04/2021
فۆتۆ: 

بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو کەمێک بەرزتر بووەتەوە، ئەویش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر گرێبەستە دواخراوەکان.

ئە پێی داتاکانی بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، بە ٦٣ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش نزیکەی ٦٠ دۆلارە و بە ٥٩ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدانرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٣٣ سەنت دیاریکراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێک بوو نەوت ناجێگیربوو و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکرد .

لە مانگی رابردووا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.