16 کۆمپانیا کاری دابینکردنی ئینتەرنێتی خێرا دەکەن لە عێراقدا

13/04/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند، نزیکبووەتەوە لە هەڵبژاردنی ١٤ کۆمپانیا لە ناو ٤٢ کۆمپانیادا، بە مەبەستی کارپێکردنی تۆرەکامی کێبڵی تیشکی، کە لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە جێبەجێ کراوە.

ئیناس چەلەبی لێپرسراوی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی کۆمپانیای گشتی پەیوەندیی و زانیارییەکان ڕایگەیاند، وەزارەت دەرگای خستنەڕووی کردووەتەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا لەوەی ئێستا هەیە، ئەوە جگە لە چەندین خزمەتگوزاری دیکە کە تۆرەکە دەیخاتە بواری جیبەجێکردنەوە، لە ڕێگەی ژێرخانی تایبەت بە وەزارەتی پەیوەندییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابینکردنی خزمەتگوزاری کێبڵی تیشکی بازدانێکی گەورە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەر نێت، بەشێوەیەک قەبارەکەی ٢٠ مێگابایت دەبێت لە چرکەیەدا، لە بری ٤ مێگابایت لە چرکەیەکدا کە لە لایەن تاوەرەکانی ئینتەرنێتەوە دابین دەکرێت لە ئێستادا.

ڕوونیشیکردەوە جگە لەوەی خزمەتگوزارییەکە بە پێنج هێندەی ئێستا زیاتر دەبێت، خزمەتگوزاری دیکەی وەک تەلەفۆنی زەوی و کەناڵە موشەفەرەکانیش دابین دەکات.

چەلەبی ئاشکرایکرد، وەزارەتی پەیوەندییەکان ناوچە و شارەکان لە نێوان ئەو کۆمپانیایانەدا دابەش دەکات، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەلاحەدین و دیالە و ئەنبار و بابل و واست و نەجەف و کەربەلا و دیوانیە و میسان و زیقار و موسەنا و بەسرە و بەغدا.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی پەیوەندییەکان روونیکردەوە، کۆمپانیاکە لەگەل یەکێک لە کۆمپانیا چینییە سپۆڕەکانی بواری پەیوەندیکردن هەماهەنگی دەکات، بە مەبەستی تەواوکردنی قۆناغەکانی پرۆژەی کێبڵی تیشکی، بۆ ئەوەی سەرجەم پارێزگاکان بگرێتەوە.