ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە یاسایی بیر لێبدرێت

13/04/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەی خۆیدا چەند پرسێکی تاوتوێکرد، لەوانە بڕیاردرا لەسەر هەڵکەندی بیری بەشێوەیەکی یاسایی بۆ کشتوکاڵ و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دواى گفتوگۆ، بڕیار لەسەر هەڵکەندنى بیر بەشێوەى یاساى درا بەپێى رێنمایى ژمارە 1ى ساڵى 2015ەى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە ئامێرى هەڵکەندنى رۆتەرى یان هەمەر بۆ بەرژەوەندى گشتى و کشتوکاڵ و پاراستنى سامانى ئاژەڵ و پەلەوەر.

 هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسە کۆڕێنی ناوی 4 گوندی ناحیەی سەنگاو  لە قەزای چەمچەماڵ.

گوندەکانیش بریتین لە گوندی جنۆکەی قازی دەگۆڕێت بۆ جەژنەواری قازی.

جنۆکەی غەیدار دەگۆڕێت بۆ جەژنەواری غەیدار

جنۆکەی مەتحەد دەگۆڕێت بۆ جەژنەواری فەتاح

جنۆکەی حەمەتاڵ دەگۆڕێت بۆ جەژنەواری حەمەتاڵ