جۆرێک بۆقی نوێ ئاشکرا کرا پێشتر نەبینراوە

13/04/2021
فۆتۆ: 

گۆڤارێکی زانستی ئاشکرایکرد، حکومەتی پیرۆ جۆرێک بۆقی نوێی لە دارستانەکان ئەمازۆن ئاشکرا کردووە، کە پێشتر لە جیهاندا نەبینراوە.

گۆڤاری (phys )ی زانستی بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێ لە بۆق لە دارستانەکانی ئەمازۆن لە وڵاتی پیرۆ ئاشکراکراوە، دوای ئەوەی پێشتر بڵاوکراوەی تایبەت بە خزمەتگوزاری حکومەت بۆ ناوچە سروشتییە پارێزراوەکان هەواڵەکەی بڵاوکردبۆوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە ئەو جۆرە نوێیەی بۆق سەر بە خێزانی (Gastrotheca ) ی بۆقەکانە، کە هیچ نیشانەیەکی کلکی پێوە نییە کە بەزۆری لە ناوچەکانی ئەمریکای لاتین بوونی هەیە.

گۆڤارەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاشکراکردنی ئەو جۆرە نوێیەی بۆق، دوای چەند هەفتەیەک لە توێژینەوە دێت، کە لە ناوچە شێدارەکانی دارستانەکانی ناوچەی (کوردیلیراس دی کولان) لە باکوری وڵاتی پیرۆ لە نزیک ولاتی ئکوادۆر.

ئەو جۆرە بۆقە بەوە دەناسرێتەوە کە پێستێکی ئەستوری هەیە لە بەشی پشتییەوە و بە ڕەنگی سەوز خاڵ خاڵی بەرزداپۆشراوە، لە بەشی ژێر سکیشییەوە رەنگە سەوزەکە ڕوونترە و بازنەییە و هیچ جۆرە خاڵێکی جیاوازی پێوە نییە.