بایدن پێشنیاز بۆ پوتین دەکات لە وڵاتى سێیەم یەک ببینن

13/04/2021
فۆتۆ: 

جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمریکا لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا، پێشنیاز بۆ ڤلادمیر پوتینى سەرۆکى ڕوسیا دەکات لە وڵاتى سێیەم یەک ببینن .

ئاژانسى ڕیا نۆڤەستى ڕووسى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لە نێوان بایدن و پوتیندا ئەنجامدراوە و تییدا چەند تەوەرێک تاوتوێکراوە .

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، هەردوو سەرۆک باسیان لە پەیوەندیەکانى نێوانیان کردوە و لاى خۆیەوە جۆ بایدن پیشنیازى بۆ پوتین کردوە کە لەوڵاتى سێیەم یەک ببینن، و تییدا باسى هەموو ئەو شتانە دەکرێت کە پەیوەندى بە بەرژەوەندیەکانى ڕوسیا و ئەمریکاوە هەیە .

لە دوایى هەڵبژاردنى بە سەرۆکى نوێى ئەمریکا، ئەوە دەبێتە یەکەمین دیدار لە نێوان جۆ بایدن و ڤلادمیر پوتین .

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕوسیا و ئەمریکا وەک دوو بەهێزترین دوو جەمسەرەکەى جیهان هەمیشە ڕکابەرى یەک دەکەن و تێکچونى پەیوەندەیکانیان کاریگەرى لەسەر تەواوى جیهان هەیە .