نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

15/04/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر گرێبەستە دواخراوەکان، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

 بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٣ دۆلار و ٥ سەنت دیاریکراوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ١٠ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٠ دۆلار و ٦٤ سەنت بوو .

چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .

ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.