داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی بەغدای لەئەستۆگرت
رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر لە بەغدا راگەیاند.
ئەمڕۆ رێکخراوی داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەیکەی رۆژی رابردووی بەغدا لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، تەقینەوەکە لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی ٢٠ کەس کوژراون و برینداربوون.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە ١٥ی٤ی٢٠٢١، لە ناوچەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و دواتر شانەی ئەمنی بەغدا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێک شەهید بووە و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی سووتاون.
|