کێشمەکێشی گوتن و نووسین لەناو دەقی (گوێ بگره ئەی مرۆڤ)ی (ئومێد حسێن)دا
جەمال نوری
ئومێد لە فۆرمی نوسینی دەقەشیعرەکەیدا هانای بۆ دژە مانا و دژە لێکچوونی وشە دەبات بەجورێک ئەو دوالیزمە وشەیە لە دوو بڕەهەندی مەعریفی و پانتایەکی فراوانی لەناو دەقەکەدا داگیرکردوە، وەک چەمکەکانی (مردن ، حەقیقەت، دۆزەخ، بەهەشت کرانەوە، داخستن) مانا و دەلالەتی واتا لەپشت وشە کانەوە دەبینرێ، ئەوەی هەیە ئومێد یاری و فەنتازیای بەکارهێناوە بۆ گەمە شیعریەکەی واتە موخاتەبە کردنەکەی نووسەری دەق خۆی لەخۆیدا موخاتەبەکردنی خودی خۆیەتی وەک ئەوەی دەڵێ گوێ بگرە ئەی مرۆڤ ..
واتە ئەو دەیەوێ لەڕێگای دەقەوە بکەوێتە جەدەلەوە و ئەو پرسیارە بوروژێنێ داخۆ ( نوسین یانوسراو )، دەق
کاتێک وەک نوسراو خۆی عەرز دەکا لەناو خۆیدا ڕۆحی خودای لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتوە بەڵام حازر نیە ، کاتێک وەک دەنگ موخاتەبەی نا خود ئاگایی دەکات لەوەی لەبوونی خودا وەئاگا بێتەوە،
لەم دێڕە شعرەی برام ئومێدی شێخ حسینەوە دەست پێ دەکەم کە دەڵێ :
هەرچی جوانە دوورە بێ سنوورە
ئەستێرە لەئاسمان خودا
ئەوەی کە بەدەستی نەهێنێ و پێی نەگەیت
ته نها هه رئه وجوانه نوسراو ،بەرهەمهێنانەوەی ووتەی خودایە،خودا گەر حازربوایە مانایەک بۆ بونی خودا؟نەدەماێەوە.(..بلانشۆ ) ،
هه‌موو «نووسراو»ێكی ڕاسته‌قینه له بێده‌نگییه‌وه دێت؛ دانه‌ری نووسراو پێناسهنهكراوه، و له‌م ڕوانگه‌وه دروست هاوشێوه‌ی خودایه. ده‌زانین وته‌ی خودا دانهرێكی هه‌یه، به‌ڵام نازانین دانه‌ر كێیه و له‌كوێیه. دانه‌ری وته‌ی خودا هه‌میشه غایب و بێده‌نگه، غیاب، بوونی ئه‌و له‌ناو نووسراودا ده‌نوێنێته‌وه، شوێنێكی به‌تاڵ كه هه‌مان ئاخێزگه‌ی مانای نووسراوه، له‌م پنته‌دا هاوشێوه‌یی زیاتری له‌گه‌ڵ دانه‌ری نووسراودا هه‌یه. به ڕوانگه‌ی( بلانشۆ،) نووسراو به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی وته‌ی خودایه؛ خودا ئه‌گه‌ر حاضر ده‌بوو، ئیتر مانایه‌ك بۆ خودابوونی نه‌ده‌مایه‌وه، خودا به‌هۆی غیاب بوونییه‌وه خودایه: غایبێكی حاضر. به‌م شێوه‌یه، ده‌نگی نووسراو و ده‌نگی خودا یه‌كێكه، و هه‌ردوو ده‌نگ، ده‌نگی بێده‌نگییه .
وەک لێرەدا ئومێد ئاوا تەوزیفی کردوە :-----
ژیان ڕووخساری خودایه ڕه تکردنه وه ی
واته مردن
دوودڵ مه به مردن که هات هیچ ڕه نگێکی نیه
ڕۆحی هه موان ده بات
بژی ئه ی مرۆڤ
سه مابکه له به رهه یوانی خودا
خۆت هه ڵخه
گومان نه له ژیان نه له مردن مه که
دوانه یه کن کوری حه قیقه تن
مردن تاکه یه کسانیه که هات به شی
هه موان ده کات
مردن پاکبوونه وه یه له هه مووتاوانێک
به تاوانی حه قیقه تیشه وه ..
کاتێک نوسەری دەق حەقیقەت ئەگلێنێ لەتاوانەوە کە مردن وەک حەقیقەتێک دەبینێ ؟ ئەوەی مردن دەناسێ ئیدی حەقیقەتی مردن بە پاکبونەوە مروڤ دادەنێ ، مردن بۆ خۆی بێدەنگی کردنە ،بێدەنگیش لە وەزیفەی دەق هەقیقەت بەلاڕێدا دەبات ، کەواتە کاتێک هەقیقەت بوونی دەبێت کە لەناو بێدەنگیدا نیە ، بەڵکوو لەدرکاندنێتی وەک حەلاج بەدوایدا گەڕا و پێی گەیشت وەک سوکرات گەیشت پێی ،چون سوكرات به‌شوێن هه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت، و بوونی هه‌قیقه‌تیش له بێده‌نگییدا مانای نییه؛ نووسراو هه‌قیقه‌ت به‌لاڕێدا ده‌بات. نووسراو، له‌به‌ر بێده‌نگییه‌كه‌ی، چاڵێكه كه هه‌قیقه‌ت و مانا ڕۆدهباته ناو خۆیه‌وه؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه بلانشۆ له كتێبی «گفتوگۆی ناكۆتا»دا ده‌ڵێت :
«ئه‌وه‌ی كه نووسراوه له شوێنێكی دیارینهكراوهوه دێت، له شوێنێكی بێناوه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌زانراوه‌وه. نووسراو وه‌ك ده‌نگی خودایی وه‌حی ده‌بێته وته، كه خودا‌ش هیچ كات له وشه‌كاندا ده‌رناكه‌وێت، ته‌نها غیابی خودایه كه قسه ده‌كات .»
زاده ی هه موودرۆیه ک ده رکه وتنی
حه قیقه ته
سه ره خۆره ی هه مووحه قیقه تێک
درۆیه که
شه ڕی جوانی له زه مه نی ناشرینی و
شه ڕی ناشرینی له زه مه نی جوانیدا
ئه زه لیه
ئه ودرۆیانه ی به ناوی دۆزه خه وه ده کرێت
ئه گه رمردن نه بێت هه موان ژیانمان
دواده خه ین
ژیان گرنگ نیه تا نه مردوین
لێکدانه وه ی مردن گرنگه تا ده ژین
بژی ئه ی مرۆڤ
ژیان ڕووخساری خودایه ڕه تکردنه وه ی
واته مردن
دوودڵ مه به مردن که هات هیچ ڕه نگێکی نیه
ڕۆحی هه موان ده بات
بژی ئه ی مرۆڤ
سه مابکه له به رهه یوانی خودا
خۆت هه ڵخه
گومان نه له ژیان نه له مردن مه که
دوانه یه کن کوری حه قیقه تن
مردن تاکه یه کسانیه که هات به شی
هه موان ده کات
مردن پاکبوونه وه یه له هه مووتاوانێک
به تاوانی حه قیقه تیشه وه
هیچ مه ترسه ئه ی مرۆڤ
ڕۆژێک دێت مردن هه موان ده کاته پاشماوه‌ی
ڕۆژه کانی ڕابردوو
که هیچ تیشکێک پێمان ناگات
تێبگه ئه ی مرۆڤ
هه رچی جوانه دووره بێ سنووره
ئه سێره ئاسمان خودا
ئه وه ی که به ده ستی نه هێنی وپێ ی نه گه یت.
|