سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان توشی کۆرۆنا بووە
هەژماری فەرمی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان رایگەیاند، کە یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتییەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .
لە تویتێکدا هەژماری فەرمی یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان بڵاویکردووەتەوە، قەرزاوی توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت .
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دۆخی تەندروستی باشە، داواش دەكات نزای چاكبوونەوەی بۆ بكرێت .
یوسف قەرزاوی لە ساڵی ١٩٢٦ لە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە، ئەو گوندەی ئەوی لێ لەدایکبووە، دوایین هاوەڵی پێغەمبەر (د.خ) بەناوی عەبدوڵڵا بن حارس ئەلزوبەیدی لێ بەخاك سپێردراوە .
یەکێکە لە زانایانی میسر و هاوسەرگریری کردووە و دوو منداڵی هەیە، هاوکات، خاوەنی خەڵاتی دوبەی نێودەوڵەتییە بۆ قورئان .
|