خامنەئی داوای لە سوپا کرد ئاستی ئامادەشی بگەیەنێتە ئاستی پێویست

17/04/2021
فۆتۆ: 

عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران، داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد، ئاسای ئامادەیاش خۆی بگەیەنێتە ئاستی پێویست و ڕۆڵی کاریگەریی خۆی بگێڕێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.

ئاژانسی فارس نیوز لە زاری عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ڕابەری باڵا بە بۆنەی دامەزراندنی سوپا و هێزی پیادەوە، پەیامێکی ئاراستە کردوون ڕایگەیاندووە، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هەیە لە گۆرەپانەکەدا و لەو پەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی پێی دەسپێردرێت.

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا خامنەئی سڵاوی خۆی ئاراستەی سەربازی وڵاتەکەی و خێزانەکانیان کردووە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردووە، بە گوێرەی پێویستی دۆخەکە لە ئامادەباشی تەواودا بن، بۆ گێرانی ڕۆڵی کاریگەریی خۆیان.

ئەو لێدوانەی خامنەئی لە کاتێکدایە، گابی ئەشکینازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل هەموو شتێک دەکات، بۆ دڵنیایی لەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.