هاوسەرۆکانی یەکێتی سەردانى کۆسرەت ڕەسوڵیان کرد
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانى کۆسرەت ڕەسول عەلى دەکەن، لە شارى سلێمانى.
لاى
خۆیەوە، خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرجەم کوردستانیان و هەڤاڵانی یەکێتی و
سەرکردەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لە خەمی گەڕانەوەیدا بوون.
ئێوارەی
ئەمڕۆ شەممە ١٧/٤/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای
سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیکرد لە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی
و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە
دیدارەکەدا هاوسەرۆکان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی دەربڕی،
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرجەم کوردستانیان و هەڤاڵانی یەکێتی و سەرکردەی
هێزو لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لە خەمی گەڕانەوەیدا بوون.
هەر
ئەمرۆ هەریەک لە عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ژمارەیەک
لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەمەبەستی بەخێرهاتنەوە سەردانی کۆسرەت ڕەسول-یان
کرد.
|