لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپا و حەشدی شەعبی

17/04/2021
یەکێک لە بریندارەکانی حەشدی شەعبی
فۆتۆ: 

چەکدارانی داعش لەسنوری قەزای داقوق حەشدی شەعبی وسوپایان کردە ئامانج وکوژراوو برینداری لێ کەوتوە،

جەودەت عەسافی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ووت چەکدارانی داعش لەڕێگای گولـلە هاوەنەوە خاڵێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی وسوپایان لەباشوری قەزاکە کردۆتە ئامانج وڕوداوەکە قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە،

ئەو لێپرسراوەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، هیرشەکە لەسنوری گوندی ئەلبو مەفرەج بووە و پاش ئاراستەکردنی گولـلە هاوەنەکان ڕاستەوخۆ چەکدارانی داعش هیڕشیانکردووەتە سەر سەر خاڵێکی هاوبەشی هێزەکانی سوپا وحەشدی شەعبی دەستی وپاش ماوەیەک ڕوبەڕوبونەوە، لەئەنجامدا سەربازێک کوژراوە وچوار ئەندامی سوپا وحەشد بەسەختی برینداربوون وڕەوانەی نەخۆشانەی قەزای داقوق کراون،

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دوای  ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ هێزێکی زۆری ئەمنی ڕەوانەی گوندەکە کراون،  چاوەڕوانیش دەکرێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا ئۆپڕاسینێکی فراوانی هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لەو سنورە دەستپێدەکات .