پشیلەیەک بە مادەی هۆشبەرەوە گیرا

17/04/2021
فۆتۆ: 

دەسەڵاتدارانی پەنەما ئاشکرایانکرد، پشیلەکیان لە نزیک زیندانێک ئەو وڵاتە گرتووە، بەکارهاتووە بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان بۆ ناو زیندانەکە.

ئەو پشیلە کە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانی پەنەماوە بە  (پشیلەی بازرگانی مادەی هۆشبەر) ناوبراوە، لە کاتێکدا بەرە و زیندانی (نوڤا ئیسبیرانزا) چووە، کە زیاتر لە ١٧٠٠ زیندانی تێدایە و ٨٠ کلیۆمەتر دوورە لە پایتەختی پەنەماوە.

 ئەندرێس ڕۆدڕیگس  ڕایگەیاند، لەکاتی گرتنی پشیلەکەدا پارچەیەک قوماش بە ملییەوە بەستراوە، چەند لولەیەکی پلاستیکی و بڕێک مادەی هۆشبەری کۆکاکین و ماریگوانای تێداشاردراوەتەوە.

ڕۆدڕیگز ئاماژەی بەوەشکردووە، زیندانییەکان زۆرجار ئاژەڵە ماڵییەکان لەخۆیان دەگرن بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ گواستنەوەی مادەهۆشبەرەکان لە زیندانەکاندا.

پێشتر کۆتر بەکارهاتووە بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان، بەڵام ئەوە یەکەمجار پشیلە بەکار بهێنریت بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ ناو زیندانەکاندا.

وڵاتی پەنەما بە ڕێرەوی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان دادەنرێت لە ئەمریکای باشورەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەسەڵاتداران بڕی ٨٤ تۆن مادە هۆشبەرە جیاجیاکانیان دەستبەسەردا گرتووە بە تایبەت کۆکاین، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٠١٩دا بڕی مادەی هۆشبەری دەستبەسەردا گیراو گەیشتووەتە ٩٠ تۆن.