هەڕەشەی کوشتن لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا کراوە

17/04/2021
فۆتۆ: 

هێزەکانی پۆلیسی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، پەرستارێکیان دەستگیرکردووە، هەرەشەیی کوشتنی لە کامالا هارس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

ڕۆژنامەی (مەیامی هیراڵد) تۆمەت ئاراستەی (نیڤان بتیت فلیپس)ی تەمەن ٣٩ ساڵ کراوە، بە تۆمارکردنی چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی و ناردنی بۆ هاسەرەکەی، کە تیایدا گفتوگۆی کوشتنی جێگری سەرۆکی ئەمریکای کردووە.

لە سکاڵاکەدا هاتووە ، ناوبراو هەڕەشەی کوشتن و زیانگەیاندنی جەشتەیی بە ئاگایی و بە ئەنقەست، ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، بەشی خزمەتگوزاری نهێنی ئەو پەیوەندییانەی نێوان فلیپس و هاوسەرەکەی دەستکەوتووە.

فلیپس لە یەکێک لە تۆمار ڤیدیۆییەکاندا رق و دژایەتی خۆی بۆ هەریەکە لە هاریس و سەرۆکی ئەمریکا و ژەند لێپرسراوێکی دیکە دەربڕیووە.

لە یەکێک تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا لە دژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "کامالا هاریس، بەم نزیکانە دەمرین، ڕۆژەکانی ژیانت دیاریکراون".

لە تۆمارێکی دیکەدا فلپیس دەڵێت "سوێند بەخوا دەچمە گۆڕەپانی ڕاهێنانی تەقەکردن، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە تۆ دەمریت، تا ٥٠ ڕۆژی تر ئەم ڕۆژەت لەبیر بێت".

لە سەرەتای ئەم مانگەوە لێکۆڵەرەوانی بەشی خزمەتگوزاری نهێنی وێستوویانە سەردانی فلیپس بکەن، بەڵام یەکەمجار بەرگری کردووە و ڕێگەی نەداوە، سێ ڕۆژ دواتر توڕەیی خۆی لە دژی هاریس دەربڕیوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، توڕەیی فلیپس کە خۆی بە ڕەگەز ئەفریقییە، لەدژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەیە کە گوایە ڕەشپێستی تەواو نییە، بەڵکو بە ڕەگەز لە باشوری ئاسیایی و جامایکییە.

باسی لەوەشکردووە، گوایە هاریس لە کاتی سوێندخواردنی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دەستی لەسەر جانتاکەی دەستی نەک کتێبی پیرۆز، ئەوەش ئەوی توڕە کردووە.

بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە فلیپس کارەکەی لە دەستداوە، کاتێک وەک کارمەند لە نەخۆشخانەی مەیامی ویلایەتی فلۆریدا کاری دەکرد، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ساغبوونەوەی بەڵگەکان لەسەری، سزی ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بسەپێنرێت.