پۆلیسى سلێمانى: ئەو ژنەمان دەستگیرکرد کە بە چەقۆ پیاوەکەى خۆى کوشت

18/04/2021
فۆتۆ: 



پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو ژنەى ڕاگەیاند، کە ئەمڕۆ بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە بونی ڕوداوێكی كوشتن لەگەڕەكی فەرمانبەران لە قەزای سەید سادق، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە تاوانەكەی پێئەنجام دراوە .

دەشڵێت: لە ئێستا تۆمەتبار (پ ، ح ،ح ) لەدایكبووی 1980 كە بكوژی هاوسەرەكەیەتی بە ناوی (س ، ع ، أ ) لەدایكبوی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .