مامى پیاوەکوژراوەکەى سەیدسادق وردەکارى ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە

18/04/2021
فۆتۆ: 

کەسوکارى ئەو پیاوەى لەقەزاى سەیدسادق لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، ڕایدەگەیەنن، ئەو ژن و پیاوە پێشتر هیچ کێشەێکیان نەبوە و مامى پیاوەکەش دەڵێت: ئەوان خاوەنى پێنج منداڵن.

مامی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتی بە تۆڕى هەواڵى ژیانى ڕاگەیاند، ئەو ژن و مێردە هیچ کێشەیەکیان نەبوە پێشتر.

وتیشى، ئەوان خاوەنى پێنج منداڵن و هیچ شتێک لە نێوانیاندا ڕووینەداوە.

ئەمڕۆ لە قەزاى سەیدسادق، ژنێک بەچەقۆ هاوسەرەکەى خۆى کوشت، دواى ڕووداوەکە پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ژنەکەى ڕاگەیاند.