گەرمیان.. ئافرەتێک بەپەت خۆى خنکاند

18/04/2021
فۆتۆ: 

ئافرەتێک لە گەرمیان بەپەت خۆی هەڵدەواسێت و گیانلەدەستدەدا، بەوتەى کەسوکارەکەى بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆى کوشتوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە، ئەو ئافرەتەى خۆى خنکاندوە، لەدایکبووی 2001ە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

دەقى ڕاگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان:

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی 2001  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە  خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری  تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاترلەهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراوبکرێت.