هەولێر.. دوو تۆن خورمای کەڕوولێدراو دەستبەسەرداگیرا

18/04/2021
فۆتۆ: 

لە شارى هەولێر بڕى دوو تۆن لەخورمای ئێرانی ناتەندروست و کەڕوولێدراو دەستبەسەردا گیرا.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆرلە خورمای ناتەندروست و کەڕوولێدراو داگیرا.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

لە ڕێکەوتی 18-4-2021 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر(ھۆبەی بازگەکان) لەبازگەی ھیران، توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی(400)کارتۆن کەدەکاتە(2) تۆن لەخورمای ئێرانی لەجۆری مریم، لەناو بارھەڵگرێکی جۆری کیا، خاوەنەکەی ھەوڵیداوە بیھێنێتە ناوشاری ھەولێر ساغی بکاتەوە، لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی ھەولێر، پشکنینی پێویست بۆخورمایەکە ئەنجامدرا، دەرکەوت ئەو جۆرە خورمایە ناتەندروست و کەڕووی لێدراوە ناشێت بۆ خواردنی مرۆڤ.

شایەنی باسە بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر خاوەنەکەی و شوفێرەکەی  دەستگیرکران و دستبەسەر ئۆتۆمبێلەکە داگیراو سەرجەم بڕە خورمایەکە لەناوبردرا، ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.