تەندروستى هەرێم لە بارەى ڤاکسینەوە دڵنیایى دەدات

18/04/2021
فۆتۆ: 

تەندروستى هەرێم لە بارەى دابینکردنى هەموو جۆرەکانى ڤاکسینەوە دڵنیایى بەهاوڵاتیان دەدات، بریکاری وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێم دابین بکات.

دکتۆر رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم، بە پەیجى فەرمى وەزارەکەى ڕاگەیاندوە، مژدە بە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەدەین کە ھاتنی ڤاکسین بە ھەموو جۆرەکانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری (ڤایزەر) بە شێوەیەک کە حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات.

دەشڵێت: ھاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە دوو دڵی و دڵەراوکێ ناکات و بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕێژەى توشبون بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەبەرزبونەوەدایە و لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە هەرێمى کوردستان، 1074 توشبوى نوێ تۆمارکراون و7 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەىستداوە.