پارێزگاری هەولێر لەسەر هێرشکردنە سەر ژنەکەی هەولێر هاتە دەنگ

18/04/2021
فۆتۆ: 

دوای بڵابوونەوەی گرتەیەکی فیدیۆک لە تۆڕی ھەواڵی ژیان، کە تێیدا دەردەکەوت پیاوێک ھێرشی دەکاتە سەر ژنێک، لەسەر ڕوداوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هاتە دەنگ.

کەمێک پێش ئێستا ئەو ژنەی هێرشی کرابووە لەسەر لە لایەن شوبراکەیەوە، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند :''زۆر سوپاسی تۆڕی ھەواڵی ژیان دەکات بۆ ئەم بەدواداچوونەوە، چونکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر هاتووەتە سەر خەت و پەیوەندی پێوەکردووم پێی وتووم سبەی جارێکی تر سکالا تۆمار بکە و لە بنکەکەش پەیوەندی بەخۆیەەوە بکات بۆ ئەم کەیسە لەگەڵی دەبێت".

لە لایەکی ترەوە شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان بەتۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دوای بینینی ئەو گرتە فیدیۆیە لەتۆری ھەواڵی ژیان دەستیان کردووە بە بەدواداچوون و لەسەر لایەنە پەیوەندارەکانیان ھێناوەتە سەرخەت.

ھەر دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆکەیە لە تۆڕی هەواڵی ژیان، لانە پەیوەندیدارەکان ھاتنە سەرخەت و پەیوەندیان بەژنەکە کرد کە ھەموویان لەم کەیسەدا لەگەڵی دەبن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی ھەواڵی ژیان ئەو کەسەی ھێرش دەکاتە سەر ژنەکە شوبرای ژنەکەیەو ناو بەناو چەیەکەوە دێتە سەریان و داوای پارەیان لێدەکات.

ئەوەش لە کاتێێکدایە،  ئەمڕۆ  تۆڕی هەواڵی ژیان بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەم خێزانە کرد و  ئەوەی خستە روو کە ژیانیان لەمەترسی دایە و لایەنە بەیوەندیدارکان ھاتنە خەت ھەریەکە بارێزگاری ھەولێر و پۆلیسی ھەولێر و رێکخراوەکان لەم کەیسە ھاتنە دەنگ .