کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بۆ سەروو 35 پلە بەرزدەبنەوە

19/04/2021
فۆتۆ: 

کەشناسى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کاریگەرى ئەو بارستە هەوایەیى کەڕوو لە هەرێم کردوە، تاکۆتاى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، پلەکانى گەرماش بۆ سەروو 35 پلە بەرزدەبنەوە.

ئەژى چەتۆ بەرپرسى بەشى ڕاگەیاندنى کەشناسى هەرێم بە تۆڕى هەواڵى ژیانى ڕاگەیاند، تا کۆتاى ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما بۆ سەروو 35 پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش شەپۆلى گەرما کاریگەرى زیاترى دەبێت.

وتیشى، بۆ ئەمساڵ ڕێژەى بارانبارین کەمتربوە بەراورد بەساڵى ڕابردوو، ئەوەش کاریگەرى لەسەر ئەوەدەبێت کە ئەمساڵ هاوینەکەى گەرمتربێت.

دەشڵێت: ناوچەکانى باشورى کەرکوک و گەرمیان و خانەقین و تاڕادەیەک هەولێریش ئەمساڵ کەمترین ڕێژەى بارانبارینیان هەبوە.