ئومێد خۆشناو: ئەو کەسەى لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە بەردەم دادگا دەیبیننەوە

19/04/2021
فۆتۆ: 

لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بۆ یەکەمجار لە ژیان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کەسێک بەچەکەوە لە شارى هەولێر هەڵدەکوتێتەر سەرماڵێک و هەڕەشەى کوشتنیان لێدەکات، پارێزگارى هەولێر دەڵێت: ئەو کەسەى ئەو کارە نەشیاوەی کردووە لە بەردەم دادگا دەیبیننەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە تۆڕى هەواڵى ژیانى ڕاگەیاند، بەدڵنیاییەوە هەر کەسێک سکاڵا تۆماربکات لەڕووى یاساییەوە بەدواداچونى بۆ دەکرێت و یاسا سەروەردەبێت.

وتیشى، ئێمە پاریزگارى لە هەموو هاوڵاتیانى خۆمان دەکەین و بێڕێزیکردن بە یاساش لە هیچ کەسێک قبوڵناکەین و هیچ کەسێک لە سەرویاساوە نیە و یاسا سەروەرە.

دەشڵێت: پێویستە ئەو کەسەى کەلە گرتەڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت و زوڵمى لێکراوە، سکاڵا تۆماربکات و ئێمە دەزگاکانى پۆلیسمان ڕاسپاردوە بۆ ئەوەى ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن و ئەو کەسەى ئەو کارە نەشیاوەی کردووە لە بەردەم دادگا دەیبیننەوە.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، تۆڕى هەواڵى ژیان بۆ یەکەم جار ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو کەس بەچەکەوە هەڵدەکوتنەسەر ماڵێک و هەڕەشەى کوشتنیان لێدەکەن، ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.