ئەنجومەنى دادوەرى داواى کۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچەى دادوەران دەکات
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات لێبڕینى موچەى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى کۆتایی پێبهێنێت.
لە نوسراوێکدا
کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کراوە و ئیمزای بنگین قاسم
محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی لەسەرە، داواکراوە پێداچوونەوە
بە بڕیاری ٥٠٪ی موچەی دادوەران بکرێت کە ژمارەیان 408 دادوەر و داواکارى گشتییە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بڕینى نیوەى موچەکانیان، کاریگەرى لەسەر دۆخى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى
دروستکردووە، بەتایبەت کە ئەوان بۆیان نییە کارى دیکە ئەنجام بدەن.
|