لە هەولێر خەزوورێک ئۆتۆمبێلی زاواکەی دەدزێت و دەستگیردەکرێت

19/04/2021
فۆتۆ: 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دزینی ئۆتۆمبێلی زاواکەی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كردووە و توانیویانە تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كراوە.