نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە .
                                
  
                               
                                 بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ١٠ سەنت دیاریکراوە. 
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ١٩ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٣ دۆلار و ٣٠ سەنت بوو. 
چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت. 
ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد. 
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت. 
 
 
                            
                             
 |