ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

20/04/2021
فۆتۆ: 

بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک و دەنگدان لەسەر یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه".

دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بەو شێوەیەی خوارەوە ئاشکراکرد:

۱ -دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان .

۲ -خستنەڕوی بیرۆکەی ۲ پەرلەمانتار :

د.گەڵاوێژ عوبێد سەبارەت بە زۆربووی نەخۆشی شێرپەنجە .

شنۆ ئەشقی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەڵی کار لە هەرێمی کوردستان .

۳ -خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە۲ 2019

٤ -خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانە :

ٲ-پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەهەرێمی کورستان.

ب-پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور لە هەرێمی کوردستان.