سەرۆکی چاد کوژرا
ئیدریس دێبی سەرۆک چاد کوژرا.
وتەبێژی سوپای چاد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
ئیدریس دێبی سەرۆکی وڵات کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی چاد لە میانی بەسەرکردنەوەی
هێزەکانی وڵاتەکەی لە بەرەکانی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەکدارەکان،
کوژراوە.
ئیدریس دێبی له ساڵی 1990ه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی چادی وه‌رگرتووه و بە یەکێک لە سەرکردەکانی کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت کە بۆ
ئەو ماوە زۆرە لە پۆستی سەرۆکایەتیدا ماوەتەوە.
ئێدریس دێبی دوێنێ دووشەممە ١٩ی٤ی٢٠٢١ بۆ شەشەمین جار
پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی چادی وەرگرتەوە و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کوژرا.
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رۆكی چاد
له‌لایه‌ن گروپە یاخیبووەکانەوە كوژرابێت و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه
ده‌ستیانپێكردووه، تاوەکو ئێستاش هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و رووداوه
رانەگەیاندووە.
|