ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار واژۆ بۆ بانگهێشتى حكومه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران واژۆیان بۆ بانگهێشتكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراوێكیان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، له داواكارییه‌كه‌یاندا هاتووه:
پشت به‌ست به ماده‌ى 66 بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت به ئاماده‌بوونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی كۆتاییهێنان به (لێبڕین)ى نایاسایی موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى دواى په‌سه‌ندكردنى یاسای بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 .
لە نوسراوه‌كه‌دا واژۆی 42 په‌رله‌مانتاری كوردستانى له‌سه‌ره و هاوکات، ناو‌و پۆستى هیچ به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌هاتووه كه په‌یوه‌ندی به لێبڕینى مووچه‌وه هه‌یه.
|