جەنەڕاڵ ئەلکتریک 3 وێستگەی کارەبای لە عێراق خستە کار

20/04/2021
فۆتۆ: 

محەمەد بەنودی بەڕێوەبەری چالاکی و چارەسەرەکانی تۆڕی کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلکتریک لە کەنداوی عەرەبی و عێراق ڕایگەیاند، ٣ وێستگەی گۆڕینیان خستووەتە خزمەت تۆڕی نیشتیمانی کارەباوە لە هەردوو پارێزگای بەغدا و کەربەلا.

لەبەیاننامەیەکدا بەنودی رایگەیاند، سێ وێستگە دوانیان لە بەغدان و ئەویدیکەیان لە نەجەفە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وێستگانە هاوکار دەبن لە پرۆسەی دابەشکردنی کارەبای بەرهەمهاتوو لەگەڵ وێستگەکانی دیکە لە گەڕەکەکانی ئەو دووشارە و کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبا و زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلکتریک سێ وێستکەی دیکەی لە بەغدا بنیات نا، کارکردنیش بەردەوامە لەسەر دامەزراندنی وێستگەی دیکە، بۆ ئەوەی بەر لە وەرزی هاوین بکەونە کار و لە مانگە گەرمەکاندا بتوانن وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دابین بکەن.