وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی هە‌رێم ڕونکردنەوەیەک لە بارەى دابەشکردنى مووچە بڵاو دەکاتەوە

20/04/2021
فۆتۆ: 

وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، لە بارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەوە ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هە‌رێمی كوردستان، بڕیار لەسەر لێبڕینى مووچەدەدات و لە‌سە‌ر بنە‌مای داهاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات.

دەشڵێت: ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نها بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.



دەقى ڕونکردنەوەکە:

روونكردنە‌‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

هە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن هە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی هە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بەهە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داهاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌هیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نها بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌هە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی

وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان