راگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانیەوە لەبارەی دیاریدەی جنێودان

21/04/2021
فۆتۆ: 

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چالاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی؛

 ڕاگەیێندراوێک بۆ ڕای گشتی 
لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەکارھێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بە داخەوە ماوەیەکە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا لە ئارادایە، سەرۆک بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کە پێویستە لە چاڵاکی و کاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەھا و پڕەنسیپ و بنەماکانی ڕەوشتبەرزی بکرێت و ئامانجی سەرەکیی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بێت. ھەر بەپێی ئەو فەرمانە ھەر ئۆرگانێکی پارتی پابەندی بەھا و ئامانجەکانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەکان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکرێت. 

ھەر لێرەشدا ڕایدەگەیێنین کە سەرۆک بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داھاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی ھەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت. بەلای سەرۆک بارزانییەوە خوێنی شەھیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ ھەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی کوردستان.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
٢٠ـی نیسانی ٢٠٢١