مێــــــژووی ئــــــەدەب

21/04/2021
فۆتۆ: 

لە ئینگلیزییەوە: گوڵان مەحمود

مێژووی ئەدەب پێشکەوتنێکی مێژووییە لە نووسینی پەخشان یاخود شیعردا کە هەوڵی دەستخستنی ئاسوودەیی یان ڕۆشنکەرەوە یاخود ڕێنیشاندەری دەدات بۆ خوێنەر/گوێگر/چاودێریکار، هەروەها پێشخستنی تەکنیکە ئەدەبییەکان بەکارهاتووە لە گەیاندنی ئەم پارچانە. هەموو نووسراوەکان ئەدەب پێکناهێنن. هەندێک وەک داتا تۆمارکراون، وەک پۆلێنی داتا (بۆنموونە چەکی بانک) وەک ئەدەب هەژمارنەکراون، وە ئەم نووسراوە تەنها پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی ئەو کارانەی کە لەسەرەوە باسکراون .

ســــــەرەتای لێـــکۆڵینەوەی ئــــــەدەب

ئـــەدەبی سەرەتا

ئەدەب و نووسین، سەرەڕای پەیوەندیداریان بە یەکترەوە، هاوواتا  نین. نووسینە سەرەتاییەکانی سۆمەری کۆن بە هیچ پێناسەیەک ئەدەب پێکناهێنن-وە هەمانشت بەسەر نووسینە هیرۆغلیفییەکانی مێژووی کۆن یان هەزاران ڕەگی ڕژێمی چینی کۆن. زۆرجار زانایان هاوڕانین لەبارەی ئەوەی چ کاتێک هەڵگرتنی تۆمارە نووسراوەکانی وەک "ئەدەب" لەهەرشتێکی تر زیاتربووە؛ پێناسەی کەسی تا ئاستێکی گەورە .

سەرەڕای ئەوەش، بەڕەچاوکردنی گرنگی مەودا وەک  دابڕانی ڕۆشنبیری لە سەدەکانی ڕابردوودا، پێشکەوتنی مێژووی ئەدەب بەشێوەیەکی یەکسان لەسەرانسەری جیهاندا ڕووینەداوە. کێشەکانی درووستکردنی مێژوویەکی جیهانی یونیفۆڕم ئەدەب بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە ژمارەیەکی زۆر لە دەقەکان بەدرێژایی هەزاران ساڵ، یان بەئەنقەست یان بەڕێکەوت یانیش بەهۆی ونبوونی تەواوی کلتوورە کلتوورە بنەڕەتییەکەوە. زۆر نووسراون، بۆ نموونە، لەزارەی لەناوبردنی کتێبخانەی ئەسکەندەریە لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، وە ئەو دەستنووسە سەرەکییانەی کە بڕوایان وابووە بۆ هەتاهەتایە لەدەستچوون بەهۆی ئاگرەکەوە. کە دامرکاندنی بەئەنقەستی دەستنووسەکان (وە زۆرجار نووسەرەکانیان) لەلایەن ڕێکخراوەکانی سرووشتی  ڕۆحانییەت یان کاتییەکانەوە ئەم بابەتە دادەپۆشێت .

وە لەگەڵ ئەوەش، ڕەنگە هەندێک لە دەستنووسە سەرەتاییەکان دابڕێندراون کە ڕۆڵێکی  ئامادەیان هەیە وەک یەکەم جوڵانەوەکانی ئەدەب. لە نموونە زۆر زووەکانی داستانی گلگامشە، لە چاپە سۆمەرییەکەیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ  ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین، وە کتێبی میسڕی لەسەر مردووەکان کە لەسەر بەرد نووسراوە نزیکەی ١٢٥٠ ساڵ پێش زایین، بەڵام ئەگەر هەیە کە مێژووەکەی بکەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ ـی پێش زایین. ئەدەبی میسڕی کۆن لە خوێندنەوە زووەکانی خوێندنی ئەدەبدا نییە چونکە نووسراوە میسڕییە کۆنەکان وەرنەگێڕدراونەتە سەر زمانە ئەوروپییەکان تا سەدەی نۆزدە کاتێک بەردی ڕۆزیتا لێکدرایەوە .

ژمارەیەکی زۆر لە دەقەکان لەڕێگای کلتوورە زارەکییەکان ماونەتەوە بەدرێژایی سەدەکان بەرلەوەی چاکبکرێن لەشێوەی نووسیندا سەختە یاخود مەحاڵە دیاریبکرێن. مێژووی ڕێجڤیدا لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی دوو هەزار ساڵ پێش زایین. مێژووی pentateuch لە سەدەی هەژدەی پێش زایین، هەرچەندە کە توێژینەوە  نوێیەکان دەریدەخەن کە کۆنترین بەشی بەنزیکەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دە ـــی بەر لە زایین .

مێژووی ئەلیادەی هۆمیرۆس و ئۆدیسە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتی پێش زایین، وە سەرەتای سەدە کلاسیکییە کۆنەکان دەنوێنێ. ئەوانیش لە لاساییکردنەوەی زارەکی دەوەستن کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی بڕۆنزی .

نووسراوە srutiـــییە هیندییەکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پاش ڕێجڤیدا (یاجورڤیدا و ئەشارڤا و بەرهماناسی)، هەروەها Tanakhـــی عیبریش و هەروەها کۆمەڵێک شیعری سۆفییانەی Loa Tze ، Tao te ching ، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئاسنی، بەڵام دیاریکردنی کاتەکەیان سەخت و جێگای مشتومڕە. هەروەک چۆن مەلحەمە هیندۆسییە مەزنەکان بەزارەکی  گواستراونەتەوە، بەلایەنی کەمەوە بەر لە ماوەی ماوریا .

 کــــــەلەپـــورێتـــی

چیــــــن

کلاسیـــکی چینـــی و هـــــۆنراوە کلاسیـــکییە چیـــنییەکان

کلاسیکی هۆنراوە (یاخود shijing) کۆنترین کۆمەڵە شیعری چینییە، ٣٠٥ کاری نووسەرانی ناودار لەخۆدەگرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی یانزەهەمین بۆ حەوتەمینی پێش زایین. هەڵبژاردەکانی چوو سی (یاخود گۆرانییەکاای چوو) بریتییە لە بەرگێک لە هۆنراوە کە دەگەڕێتەوە یاخود وا دادەنرێت کە سرووشی لە دێڕە هۆنراوەکانی Qu Yuan ـــەوە وەرگرتووە . Yuan یەکەمین نووسەری هۆنراوەیە لە چین کە ناوەکەی بە کارەکانییەوە لکێندرابێت و بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ڕۆمانسییەت دادەنرێت لە هۆنراوەی کلاسیکی چینیدا .

یەکەم نووسەری گەورە لەسەر تاکتیک و ستراتیجییە سەربازییەکان Sun Tzu بوو، کە هونەری جەنگی لەسەر ڕەفەی زۆریەک لە ئەفسەرە سەربازییە نوێیەکان مایەوە (وا ئامۆژگارییەکانی لە  جیهانی کۆمپانیاکانیشدا جێبەجێ دەکرێت). فەلسەفە لە چین بەشێوەیەکی تەواو جیاواز لە یۆنان گەشەیکرد-لەجێگای پێشکەشکردنی گفتوگۆ گشتگیرەکان، هەڵبژاردەکانی کۆنفۆشیۆس و لاوزی تاو تی شینگ وتە و پەندەکانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و زیاتر فێرکاری .

ژوانگزی پێکدێت لە کۆمەڵەیەکی گەورە لە چیرۆکی داهێنەرانە، ڕۆمان، وتە، وە ئەفسانەکان. شاکارێکی هونەرییە لە بەهرەی فەلسەفی و ئەدەبی، وە بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری هەبووە لەسەر  نووسەر و هۆزانڤانەکان بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی هان ـــەوە تاوەکو وەختی ئێستامان .

لەنێوان کۆنترین کارە چینییەکان لەمێژووی گێڕانەوەدا، Zuo zhuan گەوهەرە لە پەخشانی کلاسیکی چینیدا. ئەم کارە "شیجی" یاخود نووسراوەکانی مێژووی کۆن، لە نموونە کۆتاییەکانی لەلایەن چەندین نەوەوە لە دیزاینەرانی هۆنراوە لە چینی کۆندا .

ئەدەبــــــی عیــــــبری

ئەو کتێبانەی کە ئینجیلی  کۆنیان  تێدابوو بەنزیکەیی بەدرێژایی هەزار ساڵ گەشەیان کردووە. وادیارە کە کۆنترین دەقەکان دەگەڕێتەوە بو سەدەکانی یانزە و دە ـــی پێش زایین، لەکاتێکدا کە زۆربەی نووسراوەکانی دیکە تا ڕادەیەک ئەو کارانەن کە ڕزگارکراون، کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز کە بەشێوەی ئاڵۆز و وریا پێکەوە بەستراون .

پەیمانی کۆن لەلایەن پیاوی جیاوازەوە کۆکراوەتەوە و ئازادکراوە (١) بەدرێژایی سەدەکان، وە ژمارەیەکی زۆر لە زانایان بۆیان دەرکەوت کە یاسای عیبری بەنزیکەی لە سەدەی سێیەمی بەر لە زایین بلۆککرا. (٢)(٣)کارەکان ڕووزەڕووی کۆمەڵێک هەڵسەنگاندنی ئەدەبی (زانستی و ئایینی) بوونەوە. فریدریک نیتچە نووسیویەتی: "لە سەردەمی یەهودی کۆندا، پیاوانێک، شتانێک و وتارگەلێک هەن بەشێوەیەکی ئەوپەڕی مەزنن کە بەڕادەیەک کە ئەدەزی یۆنانی و هێندی پێ بەراورد ناکرێت. مرۆڤ بە هەیبەت و ڕێزەوە بەرامبەر ئەو پاسماوە گەورەیە دەوەستێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وابووە...تامی سەردەمی کۆن سەنگی "مەزنی" و "بچووکی"ـــیە .

سەردەمە کلاسیکییە  کۆنەکان

ئەدەبی یۆنانی

کۆمەڵگای یۆنانی کۆن تەرکیزێکی گەورەیان خستبووە سەر ئەدەب. ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران پێیان وایە کە لاسایکردنەوەی ئەدەبی ڕۆژئاوا لە هۆنراوەکانی داستانی ئەلیادە و ئۆدیسەوە دەستیپێکردووە، کە تا ئێستاش شاکارن لە یاسای ئەدەبدا بەهۆی وێناکردنە لێزان و زیندووەکەی زۆ شەڕ و ئاشتی و شەرەف و ئابڕووچوون و خۆشەویستی و ڕق. سافۆ یەکێکە لە دیارترین هۆزانڤانە یۆنانییەکانی دواتر، کە هۆنراوەی گۆرانی لە زۆر لایەنەوە وەک جۆرێک لە ئەدەب ناساند.