قایمقامیەتی سلێمانی دوو مارکێتی ناسراوی داخست
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرجەکانی تەندروستی و دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆر، لە گەڕەکی بەکرەجۆ مارکێتی چوێسە و هەفتە بازاڕی سلێمانی ٦ی داخست.
لە دوو ڕاگەیەندراویدا جیادا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، پێشتر لەلایەن لیژنەی بەکرەجۆی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگادار کراونەتەوە ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆر و شوێنی پلەی بەرز دانەنێن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە .
لەشکر حەمید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دانانی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و هه‌بوونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو، قایمقامیه‌تی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی/6 لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخست.
وتیشی:"بە‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا"
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هەفتە بازاڕەکە پێشتر ئاگادار کرابوەوە کە ئاوی لەدەبەنراو لەبەرتیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز دانەنێت بەڵام سەرپێچییەکەی چەند بارە کردوەتەوە بۆیە به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
|