راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەسەر هەبوونی بنکەی مۆسادی ئیسرائیلی لە کوردستان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە ڕێگەی بە کردنەوەی هیچ سەنتەرێکی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی دابێت لە هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەوتۆمەتانەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئافاق رەتدەکەوە، کە لە پێگەی ئەلکترۆنییەکەی ئەمڕۆ بڵاویکردەووەتەوە و تیایدا حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات، گوایە ڕێگەی داوە بە کردنەوەی سەنتەری مۆساد لە شاری هەولێر.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات و ئێستاش جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه .
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا حکومەتی هەرێم ڕوونیکردووەتەوە، ئەو لایەنانە بە مەبەست هەوڵی لەو شێوەیە بڵاودەکەنەوە و سوورن لەسەر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره "درۆ و ده‌له‌سانه" به‌رده‌وامن، هەر لەبەر ئەوەش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كات .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیکراوەتەوە لەوەی، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بكه‌ن، كه ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌كه‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی كوردستان، كه دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت .
Aa
|