ئێران: ئەو موشەکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرا لە نەوەی داهاتووە

23/04/2021
فۆتۆ: 

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو موشەکەی کە ئیسرائیلی کردە ئامانج و لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی (دیمونا)ی ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە، لە نەوەی داهاتووی موشەکە ئێرانییەکانە.

موحسین دەهنەوی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، هێزی بەرپەرچدانەوەی قەڵغانی ئاسنینی ئیسرائیل شکستی هێناوە لە بەرپەرژدانەوەی یەک موشەکی نەوەی داهاتووی ئێران، ئەی چی دەکەن لەگەڵ ڕێژنەیەک موشەکی پێشکەوتووی ئێران؟.

لە بەرامبەریشدا سوپای ئێسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا گێرانەوەیەکی دیکەی پێشکەش کرد سەبارەت بە کەوتنەوەی موشەکێک کە لە سوریاوە تەقێنراوە بۆ ناوخۆیی ئیسرائیل و لە نزیکە وێستگەی ئەتۆمی دیمونا لە بیابانی نەقەب کەوتووەتەوە.

لە بەیاننامەکە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوای کەوتنەوەی موشەکێکی زەمین بە ئاسمانی کوێرانەی سوریان لەناو خاکی ئیسرائیلدا، چەندین گێرانەوەی جیاجیا و دوور لە وردەکاریی بڵاوکراونەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، سەکۆی ئاراستەکردنی موشەکەکە لە ناوخۆیی سوریاوە بووە، موشەکەکە لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە وێستگەی ئەتۆمی دیموناوە تەقێنراوە، پێشبینش دەکرێت، موشەکەکە لە جۆری (فاتیح ١١٠ی)ی ئێرانی بێت کە وردە لە پێکانی ئامانجەکانیدا و مەوداکەی دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ کلیۆمەتر.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو دوای بۆردومانێکی فڕۆکەکانی جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆیی سوریا، موشەکێک لە سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و لە ٣٠ کلیۆمەتر لە دووری وێستگەی ئەتۆمی دیمونای ئەو وڵاتەوە کەوتووەتە خواراوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای کەوتنەوەی موشەکەکە، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکە لەناوخۆیی ئیسرائیل دیاری بکات و هێرش بکاتە سەری و تێک و پێکی بدات.

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەوە دەکۆڵینەوە بۆچی سیستمی بەرگری دژە موشەکی ئیسرائیل شکستی هێناوە لە بەپەرچدانەوەی ئەو موشەکەی ئێراندا.

لە لایەکی ترەوە چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن، چیتر ئێران سیاسەتی خۆ کەڕکردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی وڵاتەی پەیڕەو ناکات، بە تایبەت کە چەند ساڵێکە لەناوخۆییس سوریا پەیڕەوی کردووە لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی.

جگە لەوەش  پەیامێکە بۆ ئەوەی ئێران دەستی دەگاتە هەستیارترین دامەزراوەی ستراتیژی لە ناوخۆیی ئیسرائیل.