سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری ناحیەی باتیفای کرد

23/04/2021
فۆتۆ: 

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ جار گوندەکانی سنوری باتیفایان تۆپباران کردووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا  سێ جار بە تۆپی قورس سنوری ناحیەی باتیفای بۆردومانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی تۆپبارانەکەدا دوو تۆپ گەیشتوونەتە گوندی (کەهنیا)، بەڵام تا ئێستنا زەرەر و زیانەکان نازانرێت.

بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ، بەشێوەیەکی نیمەچە ڕۆژانە سوپای تورکیا بە فرۆکە و تۆپی قورس بۆردومانی گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ناوبەناویش ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، کە تا ئێستا بە قوڵایی چەندین کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی سنوری هەرێمی کوردستانەوە.