بەرشەلۆنە گرێبەستى فاتى نوێ دەکاتەوە

24/04/2021
فۆتۆ: 

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەیەوێت گرێبەستى ئەنسۆفاتى یاریزانى هەڵبژاردەى ئیسپانیا نوێ بکاتەوە.

گرێبەستى هێرشبەرە ئیسپانیەکە لەگەڵ یانەى بلوگرانا هاوینى 2022 کۆتاى دێت، یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستى ئەو هێرشبەرە لاوە 18 ساڵە نوێبکاتەوە.

پێگەى فەرمى یانەى بەرشەلۆنە بڵاویکردەوەتەوە، کە ئیدارەى یانەکە بەنیازن بۆ 4 ساڵی دیکە گریبەستى فاتى نوێبکەنەوە.

ئەنسو فاتى، لە کۆتاى ساڵى ڕابردووە بەهۆى پێکانەوە لە یاریگاکان دوور کەوتوەتەوە، بەهۆى ئەوەى لە ئەژنۆیدا توشى پێکان بوو، پێدەچێت لە یۆرۆى ئەوروپاش نەتوانێت بەشداریبکات.