مۆرینۆ دەبێتە ڕاهێنەرى پرتوگال

24/04/2021
فۆتۆ: 

ئەگەر هەیە، خۆزێ مۆرینۆ وەک جێنشینى فێرناندۆ سانتوش ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى پرتوگال دەستبەکار بێت و جێگەى ئەو ڕاهێنەرە بگرێتەوە.

فێرناندۆ سانتوش ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى پرتوگال بە ڕادیۆى Renascencaى ڕاگەیاند، تا کۆتاى ساڵى 2024 ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى پرتوگال دەبێت و دواتر واز لە ئەرکەکەى دەهێنێت.

سانتوش، ئەوەشى ئاشکراکردووە کە دەیەوێت لە دواى خۆى خۆزێ مۆرینۆ وەک جێنشینى ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەى پرتوگال دەستبەکاربێت.

بەپێى وتەى ئەو ڕاهێنەرەى ئێستاى پرتوگال، مۆرینۆ باشترین کەسە بۆ وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرى ئەو هەڵبژاردەیە، و ئەزمونێکى باشى ڕاهێنەرایەتى هەیە.

ئەوە لە کاتێدایە لە ماوەى چەند هەفتەى ڕابردوودا، خۆزێ مۆرینۆ لە ئەرکى ڕاهێنەرایەتى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى بەهۆى ئەنجامە خراپەکانیەوە دوور خرایەوە.

بەپێى زانیارى میدیاکانى ئینگلتەرا مۆررینۆ لە ئایندەیەکى نزیکدا دەبێتە ڕاهێنەرى یانەى سێڵتیک