هازارد بۆ یاریەکەى ئەمشەو ئامادە دەبێت

24/04/2021
فۆتۆ: 

ئیدین هازارد بۆ یارى ئەمشەو بەرامبەر یانەى ڕیال بیتس لە هەفتەى 32ى خولى ئیسپانى ئامادە دەبێت.

یاریزانە بەلژیکیەکە لە مانگى 3ى ساڵى ڕابردووەوە بەهۆى پێکانەوە نەیتوانیوە لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید بەشدار بێت.

تێلێگرامی ژیان جۆین بکە؛

لە ماوەى دوو وەرزدا کە لە یانەى چڵسى ئینگلیزیەوە ڕووى لە یانەى شاهانەکردوە بەهۆى پێکانەوە نەیتوانیەوە وەک پێویست بەشدارى لە یاریەکان بکات.

بەپێى وتەى پزیشکەکانى هازارد نەشتەر گەرى بۆ ئەنجامدەدرێت و بەهۆیەوە ناتوانێت لە پاڵەوانیەت نەتەوەکانى ئەوروپا بەشداری بکات.

ئەگەر یاریزانەکە بەشدارى یاریەکانى داهاتووى یانەکەى بکات، وادەى ئەنجامدانى نەشتەرگەریەکەى ئاشکرا نابێت.

ئەمشەو لە هەفتەى 32ى خولى یانەکانى ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى ڕیاڵ بیتس دەکات، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى 70 خاڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و یانەى ڕیاڵ بیتسیش بە 49 خاڵ لە پلەى شەشەمدایە.