لیڤەرپول دوو خاڵى ترى لەدەستدا

24/04/2021
فۆتۆ: 

لەمیانى یاریەکانى هەفتەى 33ى خولى پریمەر لیگدا، یانەى لیڤەرپول، لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى نیوکاسڵیکرد، یاریەکە بەگۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاى هات.

لە سەرەتاى یاریەکەوە و پاش تیپەڕبونى تەنها 4 خولەک محەمەد سەڵاح یەکەم گۆڵى بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد، ئەم گۆڵە نەبوە فریاد ڕەسى تیمەکەى کلوپى ڕاهێنەر.

تاکو خولەکى 90 یاریەکە بەم ئەنجامە بەردەوامبوو، لە خولەکى زیادکراوى یاریەکەدا یانەى میوان توانیا گۆڵى بەرامبەربونەوە لەڕێگەى جوزیف ویلوكەوە تۆماربکەن و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتاى هات.

بەم ئەنجامە یانەى لیڤەرپول هیواکانى بۆ گەیشتن بە خولى یانەپاڵەوانەکانى ئەوروپاى وەرزی داهاتوو کەمتربویەوە، بەوپێیەیى تەنها چواریانەى خولەکە بەشدارى خولى یانەپاڵەوانەکان دەکەن.

یانەى لیڤەرپول بە 54 خاڵ لە پلەى شەشەم مایەوە و یانەى نیوکاسڵیش بە 39 خاڵ لە پلەى 15 خولەکەدایە.