11 یانەى خولى ئیتالى داواى سزادانى میلان و ئینتەر و یۆڤى دەکەن

25/04/2021
فۆتۆ: 

وەک هەڵوێستێک لە بەرامبەر ناونوسین بۆ بەشداریکردنیان لە خولى سوپەرلیگ 11 یانەى خولى پلەیەکى ئیتالیا داواسزادانى هەریەک لە ئەیسى میلان و ئینتەر میلان و یۆڤانتوس دەکەن.

لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەى یەکێتى تۆپى پێى ئیتالیایانکردووە هەریەک لە یانەکانى، ڕۆما، پارما، کالیارى، تۆرۆنۆ، بۆڵۆنیا، سامپەدۆریا، بینفینتو، كروتونی، ساسولو، سبیزیا، جەنەوا، تێیدا داوایانکردوە کە سزایى هەریەک لە لە ئەیسى میلان و ئینتەر میلان و یۆڤانتوس بدرێت، لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە خولى ئیتالى.

بەپێویستیشى دەزانن، سزایەکى توندى ئەو سێ یانەیە بدرێت، لەبەرامبەر ناونوسینیان بۆ بەشداریکردن لە خولى سوپەرلیگ.

ئەوەش دواى ئەوەدێت هەریەک لە ئەیسى میلان و ئینتەر میلان و یۆڤانتوس، ناوى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە خولى سوپەرلیگ تۆمارکرد.

ئەو یانانەى کە ناویان بۆ بەشداریکردن لە خولەکە تۆمارکردبوو بریتبوو لە، ڕیاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید، مانچستەر سیتى، مانچستەر یونایتد، چڵسى و لیڤەرپوڵ، ئەرسیناڵ، توتنهام.

بەڵام لە ژێر هەڕەشەکانى یوفا سەرجەم یانەکان جگە لە ڕیاڵ مەدرید لە پاڵەوانیەتیەکە کشانەوە.