بەرشەلۆنە ڕکابەریەکانى لالیگا بەهێزتر دەکات

25/04/2021
فۆتۆ: 

یانەى بەرشەلۆنە درێژە بەسەرکەوتنەکانى دەدات لە خولى ئیسپانى بۆ بەدەستهێنانى نازناوى لالیگایى ئەم وەرزە کە چەند هەفتەیەکى کەمى ماوە بۆ کۆتاى هاتن.

لە درێژەى یاریەکانى هەفتەى 32ى خولى ئیسپانیا یانەى ڤیاڕیاڵ لەنێو یاریگاى خۆى میواندارى یانەى بەرشەلۆنەى کرد، خاوەن یاریگا توانى لە خولەکى 26 و لەڕێگەى سامویل شوكویزییەوە گۆڵیک تۆمار بکات.

بەڵام یانەى میوان هەرزوو وەڵامیان دانەوە و لە خولەکى 28 لە ڕێگاى ئەنتۆنیۆ گریزمانەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەرشەلۆنە بەردەوامبوو لە هێرشکردن تاکو لە خولەکى 35 توانى گۆڵى دووەم و سەرکەوتنى یاریەکە تۆماربکات و خۆى بگەێنێتە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە.

بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەى 71 خاڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە 2 خاڵ لە دواى یانەى ئەتلەتیکۆوە دێت کە 73 خاڵى هەیە، بەرشەلۆنە یەک یارى دوا خراوى هەیە و ئەتلەتیکۆش کاتژمێر 11:00 لەبەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یاری دەکات.

بەم بردنەوەیەش بەرشەلۆنە هەنگاوێکیتر لە بەدەستهێنانى خولى ئیسپانیا نزیکبویەوە.