سەمای شەقامی سالم و بەرگری نەکردن لەشوناسی پایتەختی رۆشنبیری

26/04/2021
فۆتۆ: 

جەمال نوری

ئەم تابلۆیە، تابلۆی سەمای  کوڕوکچێکی  بەڕەگەز عەرەب و خاوەن ڕەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپاین لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی لەیەکێک لەو کۆشکانەی سەرشەقامەکە دوای خواردنەوەی سەرو کوپ قاوە و گوێبیستی موزیکێکی خۆرئاوایی دانس دەبن  خۆڕسکانە لەژێر کاریگەری موزیکەکەدا لەو شوێنە گشتی یەدا دەست دەکەن بەسەمای تانگۆ  ، بەجورێک سەرنجی تەواوی  خەڵکی سەهۆڵەکە ڕادەکێشن بەلای خۆیاندا و بەو سەما جوانەیان دەبنە هەواڵی ڕۆژلە میدیا و سوشیال میدیای کوردی داگیر دەکەن ، تابلۆکە لەلایەن هونەرمەند  نوردالین  جاف وێنەی کێشراوەو بەم تابلۆیە نوردین دەنگی خۆی خستۆە پاڵ  دەنگی جوان و خۆڕسکی ئەم کوڕو کچە کە ویستویانە لەم شوێنە شتی یەدا ئەو ێدەنگی و کەئابەی باڵی بەسەر خەڵکەکەدا کێشاوە لاببەن و نەختێک دڵی هاوڵاتیانی شارەکە بەم سەمایە خۆش بکەن .

سەمای ئەم کوڕو کچه  توانی  بە سەمایەکی کورت  ببنە هەواڵی ڕۆژ و تەواوی میدیاو سۆشیال میدیا و کۆنترۆڵ بکەن لەلایەکی ترەوە نەیارانی سەما ی جوانی ، تاریکپەرستانی بیری  ئیسلامی سیاسی  ، پیان هەزمنەکراو  هەربۆشەوی داهاتوو کۆمەڵێک  خەڵکی ڕیش درێژی ئیسلامی سیاسی هاتنە شوێنی سەماکردنەکەو شوێنەکەیان بەئاو شوشت و دەستیان کرد بە نوێژی جەماعەت و تەراویحیان بردە سەهۆڵەکە ، بەم هەنگاوەشیان  سەلماندیان کە لەپایتەختی ڕۆشنبیری  ئەوەی بەدڵی ئەوان نەیەتەوە بەرپەرچیئەدەنەوە ئەوەی ئەمڕۆکە خاوەنی شمشێر نین بەئاو شوێنەکە دەشۆن لەئایندەدا دەستیان هەبێ بەشمشێر شەقامی سالم بەخوێن سور دەکەن ، ئەوەی جێگای سەرسۆڕمانە  نە وەزیری ڕۆشنبیری و نە پارێزگای شارو خاوەن دەسەڵاتی هەرێم بێ دەنگی خۆیان نەشاردەوە ولەجیاتی لێپێچینەوە لەو تاقمەی  ئیسلامی سیاسیانە بکردایە  هاتن لێپێچینەوایان لەگەڵ خاوەن کۆشکەکە کردو بۆ چەند سەعاتێک کۆشکەکەیان پێ داخست و کەسیش وورتەی لەدەم نەهاتە دەر  بەم بێ هەڵوێستی یە بەرپرسانی ڕۆشنبیری لەپایتەختی ڕۆشنبیری لەم تاقیکردنەوەدا ڕاسب بوون و نەیانتوانی بەرگری لەشوناسی شارەکەیان بکەن ، ئەو شارەی لەمێژە دوژمن و نەیارەکانی نەیانتوانیوە کپ و بێ دەنگی بکەن ،هەمیشە خاوەنی شوناسی خۆی بووەو سەرقافڵەی خۆپیشاندان و ڕاپەرین و داهێنانی هونەری  و ئەدەبی و ڕۆشنبیری بووە  و بۆتە ئاوێنەی کوردلەهەرچوار پارچەی کوردستان و لانکەی کەسانی بوێرو سەرکێش بووە لەوەتی ەم شارە هەیە بە جیاوازیەکانیەوە جوان بووە و ملی نەداوە بە کارێک کە لەگەڵ ڕەسەنایەتی خۆیدا نەهاتبێتەوە ، هەمیشە بڵندگوێی  دایەلۆگ و گۆڕینەوەی ئاراو بۆچونی جودابوەو بەشارێک ناوزەند دەکرێ کەوەک فەرەنسا قۆناغی ڕینیسانسی تێ پەڕاادوە  ، بەڵام جەماعەتی اخوانی و سەلەفی و مەدخەلیەکان هەر ڕۆژنەبو بۆوە  لەسەر سەمای کوڕو کچەکە یەخەی داواکاری گستیان گرت تاوەکو سزای یاسای بدرێن بەبیانووی ئەوەی مانگی ڕەمەزانە و شوێنەکە ش  شوێنی گشتی یە ، لەکاتێک ۆ خۆیان مزگەوتیان لەم کاتی کۆرۆنایەدا بۆ فەراهەم کراوە دێن یاسای تەندوستی و ژووری  عەمەلیاتی کۆرۆنا  پێشێل دەکەن و نوێژی تەراویح دەبەنە؟سەر ئەو شەقامە گشتیە ئەوەی مەبەستی ئەم ووتارەی ئێمەیە کوا ڕۆشنبیرانی پایتەختی ڕۆشنبیری ، کە دەنگیان بوێرو دلێرانە بەرز بکەنەوەو ڕێگا نەدەنئەو دەنگە بزێو و سەرکێش و خۆڕسکەی شارەکە   بە دوو ڕکاعەتی مەرامی سیاسیانەی ئیسلام گەرەکان  سەرکوت بکرێ ، دەستخۆشی زۆرم بۆ هونەرمەندی بوێر کاکە نورلدین جاف  کە ئازایانەو ئازادانە بەهونەری شێوەکاری هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی سەلماند.