تاران ڕاستی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ئەمریکا لە بەغدا ئاشکرا دەکات

27/04/2021
فۆتۆ: 

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رەتیکردەوە هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا لە بەغدا ئەنجام دابێت.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئیران لەزاری خەتیبزادەوە بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی کە باس لە دیدار و کۆبوونەوەی شاندی ئێران لەگەڵ (ولیەم بێرنز) بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA )ی هیچ بنەمایەکیان نییە دوورە لە ڕاستییەوەز

بە گوێرەی زانیارییەکانی تەسنیم، بێرنز چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەغدای جێهێشتووە و لەو کاتەدا لە بەغدا نەبووە، کە شاندی ئێران لەوێ بوون.

ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  بە سەردانێکی بەغدای کرد.