گواردیۆلا: بۆ بردنەوە دەچینە پاریس

28/04/2021
فۆتۆ: 

پیپ گواردیۆلا، لەبەرامبەر ڕووبەڕووبونەوەى پاریسان جێرمان ڕایدەگەیەنێت، ئەوان تەنها بۆ بردنەوە یارى دەکەن، دەشڵێت: ترسناکى پاریس لەوەدایە کە بەدرێژایى 90 خولەک هێرشدەبەن.

پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى ئینگیزى پێش ڕووبەڕووبونەوەى تیمەکەى بەرامبەر پاریسان جێرمان ڕایگەیاند، ئێمە ترسمان لە ڕووبەڕووبونەوەى یاریزانە ئەستێرەکانى پاریس نیە، و ئەوەى ئێمە ترسمان لێى هەیە تەنها یەک شتە.

وتیشى، یاریزانانى پاریس وا ڕاهاتوون کە لە ماوەى 90 خولەکدا تەنها هێرش بکەن و بیر لە بەرگریکردن نەکەنەوە، بۆیە ڕێگا چارەى ئێمە تەنها بەرگریکردن نییە.

دەشڵێت: ئێمە 90 خولەک یاری ناکەین بۆ ئەوەى ئاستى یارى و باشترین یاریزان دەرکەوێت، ئێمە تەنها بۆ بردنەوە یارى دەکەین.

ئەمشەو کاتژمێر، 10:00 بەکاتى هەرێمى کوردستان، لە چوار گۆشەى زێڕینى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى پاریسان جێرمان لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى مانچستەر سیتى دەکات.