یارێزانێکى بۆکسێن لێدانێک بەرسەرى دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

28/04/2021
فۆتۆ: 

لە پاڵەوانیەتى بۆکسێنى جیهانى بۆ لاوان کە لە وڵاتى پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، یاریزانێکى بۆکسێنى ئەردەنى لە کاتى ڕووبەڕووبونەوەى لەگەڵ یاریزانێکى دیکەدا لێدانێک بەرسەرى دەکەوێت و دواى مانەوەى بۆ ماوەى 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

یاریزانى بۆکسێنى ئەردەنى ڕەشید سویسات، لە پاڵەوانیەتى بۆکسێنى جیهانى توشى پێکان دەبێت و دواى مانەوەى لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

لە میانى بەڕێوەچونى پاڵەوانەیەتى لاوان بۆیارى بۆکسێن، ڕەشید سویسات یاریزانى بۆکسێنى ئەردەنى ڕووبەڕوو ئەنتۆن فینوگرادۆف، یاریزان بۆکسێنى ئەستۆنى بویەوە، لە ڕووبەڕووبونەوەکەدا لێدانێک بەرسەرى دەکەوێت و دەست بەجێ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ڕەشید سویسات، تەمەنى 20 ساڵە بەشدارى لەو پاڵەوانیەتیەدا کردوە کە تییدا بەرزترین کێشى ڕێگە پێدراو 81 کیلۆیە و لە کاتى ڕووبەڕووبونەوەکەدا هەستى بەئازار کردووە و داواى یارمەتیکردووە، دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەرى مێشکى بۆ ئەنجامدەدەن و دواى مانەوەى بۆ ماوەى 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

کەناڵى 24ى ڕوسیا لە زارى چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکردوەتەوە، لە ئێستادا پۆلیسى پۆڵەندا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، بەڵام تائێستا ڕوون نەبوەتەوە ئەو یاریزانە لەیاریەکەدا یان پێش یاری توشى پێکان بووە.