دەوڵەتێک پلانی کوتانی منداڵانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا داڕشتووە

02/05/2021
فۆتۆ: 

لە گۆڕانکارییەکی نوێدا سەبارەت بە کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بە نیازی جێبەجێکردنی پلانێکن، بۆ کوتانی منداڵانی سەروو تەمەن ١٢ ساڵ.

ڕۆژنامەی (سەندای تایمز)ی بەریتانای بڵاویکردەوە، پلانی کوتانی منداڵان لە ئێستا چاوەڕوانی دڵنییایی لیژنەی هاوبەشی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنایە، بڕیاریشە هەڵمەتەکە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەستپێبکات.

بە گوێرەی پلانەکەش دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی لە بەریتانیا، یەکەم دۆزی ڤاکسینە بۆ منداڵانی سەرووی ١٢ ساڵ، لە کاتی دەستپێکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندن لە وەرزی پایزی داهاتوو دەستپێدەکرێت.

سەرچاوەیەکی حکومەتی بەریتانیا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام پلان بۆ سیناریۆی جیاواز داڕێژراوە و جێبەجێکردنی پلانەکەش پشت دەبەستێت بە ناوەندی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چەند مانگی داهاتوودا.

ئەگەر ئەو پلانەی بەریتانیا سەربگرێت، یەکەم وڵات دەبێت کە ڤاکسین بۆ منداڵان دابیندەکات و فاکسینەکەش لە جۆری فایزەر دەبێت، چونکە پێشتر تاقیکردنەوەی لەسەری ئەنجامداوەو دراوە بەو منداڵانەی کە تەمەنیا لە خوا ١٦ ساڵییەوەیە.