ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: داهاتی ساڵی ڕابردووی دادگاکان 44 ملیار دینار بووە

04/05/2021
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی ٤٤ ملیار دیناری داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابینکردووە.

بە گوێرەی ئامارێکی داهاتەکانی کە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات دادگا و دامەزراوە دادوەرییەکان، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی ٤٤ ملیار دیناریان بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابینکردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتەکانی بریتی بوون لە ڕەسمی داوا و غەرامە و ئەو پارانەی کە بە ئەمانەتە لە دادگاکان دادەنرێت.

عیسام  عەباس عەبدولمەجید بەڕێوەبەری ژمێریاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ڕایگەیاند، ئەو پارە کۆکراوانە، پێکهاتوون لە باج و رەسمی تایبەت کە بە یاسا سەپێنراون، بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی زیادی بخرێتە سەر، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای هاوڵاتی عێراقی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی جەختیکردووەتەوە، دەزگای دادوەریی یەکێکە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، کە کۆمەکی خەزێنەی گشتی دەکات، چونکە هیچ بڕە پارەیەک لە داهاتەکانی خۆی خەرج ناکات، بەڵکو ڕۆژانە لەڕێگەی یەکە ژمێریارییەکانی دادگاوە رادەستی بانکەکانی دەوڵەت دەکرێت و وەک داهات تۆمار دەکرێت.