کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کاندیدانی هەڵبژاردن دەتوانن شوێنی دەنگدانی خۆیان بگۆڕن

04/05/2021
فۆتۆ: 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارێکی دەرکرد، کە ڕێگە دەدات بە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، بنکەکانی دەنگدانی خۆیان بگۆڕن.

لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیار درا ڕێگە بدرێت بە کاندیدەکانی پەرلەمانی داهاتوو، ئەوانەیان کە بازنەی هەڵبژاردنەکانی خۆیان و خێزانەکانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە، بەگوێرەی فؤرمی خۆراکیان بە تەنها، دەتوانن ناوەندەکانی دەنگدانیان بگۆڕن بۆ ئەو بنکانەی دەنگدان کە خۆیان لی کاندید کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژی ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە لە ئێستادا بە نزیکی ئامادەکارییەکانی بەرەو تەواو بوون دەچێت.